سێبەری شەڕ بە تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە سەر ئێران نەما

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا وتی: دامودەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دۆست لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران هەواڵیان دەدا تا ئێمە بکێشنە سەر مێزی دانوستان بەڵام پاش تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا، باسی شەڕ تەواو بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیوز، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا ڕایگەیاند: سەردەمانێک فڕۆکەی ئەیرباسی ئێمە بە ٢٩٠ موسافرەوە لە لایەن ئەمریکاوە کرایە ئامانج، سەرۆک کۆماری ئەمریکا قبووڵی نەکرد داوای لێبوردن بکات و پاش میدالیاشی پێشکەشی فەرماندەکە کرد. ئەمڕۆکە گەیشتووینەتە ئەو جێگایە کە فڕۆکەی سەروو پێشکەوتووی سیخوڕی ئەمریکا کە بڕیارە جێگرەوەی فڕۆکەی یو ٢ بکرێت و بۆ ساڵیانی ساڵ لە سوپای ئەمریکا خزمەت بکات، لە لایەن هێزی هەوافەزای سوپاوە تێکشکا. ئەمریکییەکان نە تەنیا دژە ئێمە هەوڵێکیان نەدا، ئێمە بە بۆنەی نەپێکانی پی ٨ یش دەسخۆشیمان لێکرا.

سەردار حاجی زادە وتیشی: ئۆپراسیۆنێکی دەروونی و ڕەوانی بەربڵاویان ڕێک خست کە بڕیارە شەڕ دژی ئێمە بخرێتە ڕێ تەنانەت دامودەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دۆستیش بە ئێمەیان دەوت کە بڕیارە هێرشتان بکرێت ەسەر بەڵام ئێمە دەمانزانی کە ئەو ڕووداوە روو نادات. ئەوە پلانێک بوو تا ئێمە بکێشنە سەر مێزی دانوستان. کاتێک ئەو سێبەرە شەڕە لە سەرمان نەما کە فڕۆکە ئەمریکییەکە تێکشکا.

News Code 28107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =