ئەمریکا ٢ کۆمپانیای بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ ئێران گەمارۆ دا

وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە گەمارۆدانی ٢ کۆمپانیای پێوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ٢ کۆمپانیای پێوەندیدار بە بەرماەی مووشەکی ئێرانی گەمارۆ دا.

سیگال مندلکر جێگری وەزیری دارایی ئەمریکا لەم بارەوە پاگەندەی کرد: ئێران لە هەوڵدایە تا بە بەکارهێنانی بەرنامەگەلی پێچراو بەرنامەی چەک و تەقەمەنی و خۆی بەرەو پێش ببات و دەوڵەتی ئەمریکاش بۆ پووچەڵکردنەوەیان هەوڵ دەدات.

بە پێی بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە، یەکێک لە ئەو دوو کۆمپانیا بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان و ئاسانکاری دانوستان لە پێوەندی لە گەڵ بەربامەی مووشەکی ئێران لە کۆمپانیایەک لە هۆنگ کۆنگ کە هەر بوونی نییە و بەس ناوێکە، کەڵکی وەردەگرت.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا پاگەندە کراوە کە کۆمپانیای دووهەمیش بۆ کڕینی بەرهەمی ئالیاژی ئالمینیۆم بە نوێنەرایەتی لە کۆمپانیاکانی ژێر کۆنترۆڵ یا خاونایەتی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەوڵی دەدا.

News Code 28100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha