بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر هەندێ بابەتی گرینگی ئێستای ناوچەکە،عێراق و هەرێمی کوردستان قسەیان کرد.
هەردوو لایەن جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و بوونى ميكانيزمێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، كرده‌وه.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان دا .
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له به‌رده‌واميى سياسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاريكردنى هه‌مو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى كلتورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه و هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابينكردنى ئاسايش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان نيشاندا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان.
لای خۆشیەوە مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، خۆشحاڵيى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكاى بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشاندا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا له هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: واشنتۆن هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان.
Your Comment