یەپەگە لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێتەوە/ سنووری هاوبەشی تورکیا و سووریا بووە ناوچەی ئەمن

فەرماندەیەکی سوپای سووریای دیموکراتیک لە کشانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە ناوچە ڕێککەوتن لە سەر کراوەکان و جێگرکرانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی لە بری ئەوان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن قامیشلۆ لە فەرماندەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێک بۆ هاوار نیووز بە ئاماژە بە پاشەکشێی هێزەکانی یەپەگە لە ناوچە ڕێککەوتن لە سەر کراوەکان لە پێناو کرانەوەی ناوچەی ئەمن لە رۆژهەڵاتی فورات و لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: لەوڕۆوە لە بری هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە سەرکانی و گرێ سپی تا قووڵایی ٥ کیلۆمەتر، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی جێگر دەکرێن.

ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ ئەوەی پێشگری بکەین لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانمان، هەوڵ دەدەین هەموو سنوورە هاوبەشەکانی تورکیا – سووریا وەک ناوچەگەلی ئەمن بناسێنین.

ناوبراو بە ئاماژەی بەوەی کە تورکیا مافی کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی نییە و دەیەوێ هەمان سیاسەتگەلێک کە لە عەفرین ئەنجامی داوە لە رۆژهەڵاتی فوراتیشدا پێڕەوی بکات، جەختی کرد: دەوڵەتی تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە لە دژی ئێمە و ئێمە وەک سوپای سووریای دیموکراتیک پاڵپشتی لە دانوستان دەکەین و هیوادارین ئەوانیش لەو بوارەدا هەنگاو بنێن.

News Code 28074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha