AP ١٣٩٨ خەرمانان ٥ ١٠:٤٤

بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی؛

پێنتاگۆن تێوەگلانی ئەمریکا لە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی ڕەت کردەوە

پێنتاگۆن تێوەگلانی ئەمریکا لە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی ڕەت کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا هەر جۆرە دەستێوەردانی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هومارەکانی چەک و تەقەمەنی لە عێراقی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی پێنتاگۆن، لە بەیاننامەی جاناتان هافمەن وتەبێژی پێنتاگۆن هاتووە: هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکیان بۆ سەر کاروان یا هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە و هومارەکانی چەک و تەقەمەنی کە ببێتە هۆی تەقینەوە، ئەنجام نەداوە. هەر جۆرە لێدوانێک پێچەوانەی ئەو بابەتە، هەڵە و ئاژاوا گێڕانەیە.

هافمەن لەم بەیاننامەدا جەختی کرد: ئێمە لە سەروەریی نەتەوەیی عێراق پاڵپشتی دەکەین و چەندین جار دژایەتی خۆمان لە گەڵ هەر جۆرە هەوڵێک لە لایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە کە ببێتە هۆی توندوتیژی لە عێراق، ڕاگەیاندووە. دەسەڵاتی عێراق مافی کۆنترۆڵی ناوخۆیی خۆی هەیە و پارێزەری دیمۆکراسی لە ئەو وڵاتەیە. و بەم پێیە، دەسەڵاتی عێارق ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر دامەزراوەکانی حەشدی شەعبییە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هێزە ئەمریکییەکان وەکوو میوان و لە سەر داوای داوەتی دەوڵەتی عێراق لە ئەو وڵاتەن و پێبەندی تەواوی یاساکانی ئەو وڵاتەن. ئێمە بە تواوەتی لە گەڵ لێکۆڵینەوەکانی دەوڵەتی عێراق هاوکاریمان دەبێت.

News ID 28058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha