بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە ئامادەبوونی محەمەد جەواد زەریف لە کۆبوونەوەی جی ٧، ڕایگەیاند کە جارێ زووە بۆ دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران.
ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە ئاگاداری سەفەری ڕانەگەیێندراوی زەریف بۆ فەڕەنسا بووە، وتی: بە ماکرۆنم وت ئەو کارە (بانگهێشتی زەریف بۆ ئامادەبوون لە جی ٧) ئەنجام بدات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بە دوای گۆڕینی حکوومەت لە ئێران نییە، ڕاشیگەیاند: دانوستانی بازرگانی واشنتۆن – پێکەن بە زوویی دەست پێ دەکات. بەرپرسانی چینی پەیوەندیان گرتووە و خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر میزی دانوستانن.
Your Comment