بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە Haber ۷، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە حوکمێکی پڕهەنگامەی دیکەدا ٨ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی گەورەشاری وان لە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)ی لە پۆستەکانیان کشاندەوە.
ئەو ٨ کەسە کە تێکرایان ئەندامی هەپەدەن بریتین لە عەرجان یەیلبووغا لە شارەوانی تووشبای پارێزگای وان، ساواش عەنگۆ، سێوینچ شوکر و عەتیە شەن لە شارەوانی ئادرمیتی پارێزگای وان. نەجمەدین شاهین، پینار دێمیر، مەهمەت سادق موارنعەر و هۆلیا داراک لە شارەوانی چالدران لە هەمان پارێزگا.
شایانی باسە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا حەوتەی ڕابردووش لە حوکمێکدا سێ کەس لە شارەوانانی گەورەشارەکانی ئامەد، وان و ماردینی لە پۆستەکانی خۆیان دەرکرد و لە بری ئەوان سەرپەرەشتگەلێکی دیاری کرد و ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو.
Your Comment