بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورگان ئورتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە هەژماری تویتەری خۆی بە وتنی ئەوەی کە ئێران هەڕەشەی کردووەتە سەر ناوەندیی بەرگری لە دیمۆکراسی ( ئێف دی دی) ناوەندی بیری ئەمریکی و کارگێڕەکەی، نووسی: ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڕەشەکەی ئێران جیدی دەگرێت.
ئورتگاس لە درێژەدا زیادی کرد: دەمانەوێت دەسەڵاتی ئێران بە مەترسی لە سەر گیانی هاووڵاتیانی ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ بە بەرپرس بزانین.
ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندکە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان و کارگێڕەکەیی خستووەتە خشتەی گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
Your Comment