حەشدی شەعبی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تێکشکاند

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کردنە ئامانج و تێکشکانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی نەناس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، حەشدی شەعبی عێراق فڕۆکەیەکی سیخوڕیی لە سەر یەکێک لە بنکەکانی خۆی لە نزیک بەغدا تێکشکاند.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئەم پێوەندییەدا بڵاو بووەوە، ڕایگەیاندووە کە سیستەمی ئاسمانی ئەو ڕێکخراوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەی نەناسی لە کاتی گەشت لە سەر بنکەیەکی تیپی ١٢ ی خۆی هەڵکەوتوو لە نزیکی بەغدا پاش ناسینەوە، تێکشکاند.

لە بەیاننامەی حەشدی شەعبی هەروەها هاتووە: سیستەمی ئاسمانی حەشدی شەعبی، کاری فڕۆکەکەی دوژمنی ناتەواو هێشتەوە.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەم پێوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام پیشتر جێگری فەرماندەیی حەشدەی شەعبی بە گەشتی هەر جۆرە فڕۆکەیەکی نەناس لە سەر بنکە و هوماری چەکەکانی هۆشداریی دابوو.

News Code 27982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =