بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە سەردانی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند: ئێمە سەرەڕای گەمارۆ و گوشارگەلی زۆری دوژمنان بە تایبەت لە بواری پیشەسازیی بەرگری، ئێستا لە قۆناغێکی تەواو جیاواز و تایبەتین.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی سەربازی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆکە لە ئێرانی ئیسلامی پیشەسازیی بەرگری پێشخەری بەشێکی زۆری پیشەسازیی وڵاتە و یەکێک لە دەرکەوتەکانی ئەو پرسە بەرهەم هێنانی پاژگەلی هەستیاری ئۆتۆمبیلە کە وەزارەتی بەرگری تێیدا چالاکە و بەشێکی زۆری کێشەکانی چارەسەر کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بە دەسەکەوتەکانی بواری پیشەسازیی ئاسمانی کرد و وتی: لە بەرهەم هێنانی فرۆکەکان، مووشەکەکان، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان و زۆربەی پاژە پەیوەستەکانی دیکە و هەروەها لە پرسی مەکینەکاندا چالاکین و لە ساڵانی ڕابردوودا ڕەوتێکی ڕوو لە گەشەمان بووە.
وتیشی: ئەو ڕەوتە بە بەرهەم هێنانی پاژگەلێکی ساکار دەستی پێ کرد و ئەوڕۆکە گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەم هێنانی مۆتۆرگەلی فرۆکە و کۆپتەری رۆژی جیهان و نزیکین لە رۆژانی خۆبەڕێوەبەریی تەواو لە بەرهەم هێنانی ئەو سیستەمگەلە بایەخمەندە.
سەرلەشکەر باقری جەختیشی کرد: ئەو هەنگاوە بایەخمەندانە بە باشی نیشان دەدەن کە گەمارۆکان وەک گوشارێکی تێکشکێنەرانە بۆ سەر گەلی ئێران و هێزی چەکداری دەتوانێ ببێتە دەرفەتێک بۆ پێشکەوتن بەرەو لوتکەکانی هێز و دەسەڵات.
Your Comment