براوەکانی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی" دەف نەوای ڕەحمەت" ناسێندران

کەس و گرووپە براوەکانی نۆهەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت لە ئاستی تەمەنی جیاواز و گرووپ ژەنی ناسێندران و ڕێزیان لێ گیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لێژنەی ناوبژیوانانی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت پاش لێکدانەوەی ئەو کارانەی کە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی فێشتیڤاڵەکە، براوەکانیان ناساند.

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە کە لە لایەن حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستانەوە لە دوو بەشی تاک ژەنی و گرووپ ژەنی پیاوان و خانمان لە ئاستی تەمەنی ١٣ بۆ ١٩ ساڵ و سەروو ٢٠ ساڵ و مەولوودی خوێنی لە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە چوو، کەسە براوەکانی بەشی تاک ژەنی خانمانی ئاستی تەمەنی ١٣ بۆ ١٩ ساڵ، مەهتاب کرامەتی لە مەشهەدەوە پلەی یەکەمی وەدەست هێنا، ئارینا ئەیووبی لە سنە پلەی دووهەم و ئالیسا قودسی لە شەهر ڕزای ئیسفەهان پۆلەی سێهەمیان وەدەست هێنا.

کەسە براوەکان تاک ژەنی پیاوانی ئاستی تەمەنی ١٣ بۆ ١٩ ساڵ؛ پلەی یەکەم گەیشتە ڕەزا دەزایی پوور لە ساری، عەلی سەیاد پوور لە ئامول پلەی دووهەم و ئاران حەسەن زادە پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.

کەسە براوەکانی تاک ژەنی خانمان لە ئاستی تەمەنی گەورەساڵان، پلەی یەکەم و دووهەم بە ڕیزەوە گەیشتە سەیران ئەدیب پوور و موژدە ڕەحمانی هەر دوو لە سنەوە و پلەی سێهەم درایە فاتمە دووستی لە مەشهەدەوە.

کەسە براوەکانی تاک ژەنی پیاوانی ئاستی تەمەنی گەورەساڵان؛ پلەی یەکەم درایە عرفان مورادی لە سنە، پلەی دووهەم تەرخان کرایە عەلی ئەسغەر کەرەمی لە ئامول و پلەی سێهەم بە شێوەی هاوبەش درایە مەتین ڕەحمانی لە سنە و ئارمین ڕەستگاری لە بیجاڕەوە.

گرووپە براوەکان لە بەشی گرووپ ژەنی؛ پلەی یەکەم تەرخان کرایە گرووپی نوانس لە کوردستانەوە و پلەی دووهەم بەخشرایە گرووپی ئاراس لە پارێزگای یەزد و پلەی سێهەمیش درایە گرووپی ئاوین لە پارێزگای یەزد.

براوەکانی بەشی مەولوودی خوێنیش بە ڕیزەوە پلەی یەکەم گرووپی سۆزی دڵ لە پارێزگای کوردستان، پلەی دووهەم گرووپی بیدل لە خۆراسانی ڕەزەوی و پلەی سێهەم گرووپی موحەمەد ڕەسولوڵڵا لە کوردستانەوە بوون.

هەروەها خەڵاتی تایبەتی بەرپرسی فێستیڤاڵەکە لە بەشی تاک ژەنی گەورەساڵان درایە موحەمەد مورادی لە سنەوە.

شیاوی باسە، نۆهەمین فێشتیڤاڵی دەف ژەنی دەف نەوای ڕەحەمت لە ٢٣ تا ٢٥ ی گەلاوێژ بە ئامادە بوونی هونەرمەندانی ئێران و بە ناوبژیوانی بیژەن کامکار، عماد تەوحیدی، فەرەیدوون شەهبازیان، مەنسوور مورادی و سەید بەهائەدین حسێنی لە سنە بەڕێوە چوو.

News Code 27896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =