بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی عەکبەر ساڵحی لە وەڵامی پرسیارێکدا لە سەر ئەوەی کە ئایا سەبارەت بە هەنگاوی سێهەمی کەم کردنەوەی بەڕێنە ناڤۆکییەکان بڕیارێک دراوە، وتی: لێژنەی چاوەدێری بەرجام لەم بارەوە کۆبوونەوە دەکات و ڕاوێژ دەکات و ڕای ڕێبەریش وەردەگرێت.
ناوبراو وتیشی: من ئێستا لە دۆخێکدا نیم کە سەبارەت بە هەنگاوی سێهەم قسە بکەم و قسەکانی منیش لە ئاستی گومانە بەڵام ئێمە وەکوو بەڕێوەبەری فەرماندکەان، سیناریۆی جیاوازمان پێشکەش کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پلانانە لێک دراونەتەوە بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا فەرمانێکمان لەو بارەوە وەرگرتووە یان نا با لە سەری قسە نەکەم و هەر کات بەرپرسان بڕایری پێویست بدەن ڕێکخراو ئامادەیی هەیە ئەو بڕیارە لە زووترین کاتدا بەڕێوە ببات.
Your Comment