هەنگاوی وڵاتانی سەروناوچەیی لە کەنداوی فارس، ناوچەکەی ئاڵۆزتر کردووە

سەرۆک کۆمار وتی: هەنگاوی وڵاتانی سەروناوچەیی لە کەنداوی فارس، کێشەگەلی ناوچەکەی ئاڵۆزتر و پڕمەترسی‌تر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "شێخ نەعیم بێن حەمد ئالی سانی" ئەمیری قەتەر، وێرای پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە دەوڵەت و گەلی قەتەر، ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو پاراستن و تۆکمەی ناوچەی کەنداوی فارس، تەنگەلانی هورمۆز و دەریای عەمان و لای وایە کە پاراستنی ئەو ئاسایشە، گەشە و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچە دەستەبەر دەکات.

سەرۆک کۆمار ئامانجی هەنگاوەکانی هەندێک وڵاتی سەروناوچەیی و لەوان ئەمریکا لە کەنداوی فارسی داسەپاندنی نائاسیشی لە ناوچە بە سەر جهانیدا زانی و جەختی کرد کە ئەو هەنگاوە کێشەکانی ناوچەکە ئاڵۆزتر و پڕمەترسی‌تر دەکات.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە سەقامگیری و ئاسایشی کەنداوی فارس بە هاوکاری و هاوڕیی وڵاتانی بەستێن کەنداوی فارس و لە چوارچێوەی ئاوێتەکاریی ئاسایشی هاوبەش دەستەبەر دەکرێت، ڕاشیگەیاند: ئەزموونی مێژوویی ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە دەستێوەردانی بیانییەکان تەنیا دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوون و تەشەنەدارتر بوونی دۆخی ناوچە.

ناوبراو جەختی لەوە کرد کە ئێران پێسوازی دەکات لە درێژەی دانوستانەکان لە گەڵ وڵاتانی هاوڕیی لە پێناو تۆکمە کردنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچە و زیادی کرد: تاران لای وایە کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە ناوچەدا بە قازانجی هەمووانە و هیوادارم ئەمریکییەکان تێبگەن کە ئەو رێگەی گرتوویاناتە بەر، هەڵەیە و ئەو رێگە هیچ براوەیەکی نابێت و دەبێ بە کردارەکانیدا بچێتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ئەمیری قەتەر هاوکاتی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەل و دەوڵەتی ئێران، جەختی کرد کە قەتەر پێشوازی دەکات لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکاندا.

شێخ نەعیم بێن حەمد ئالی سانی دابەزینی ناکۆکییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارسی لە بەرژەوەندیی ناوچە و جیهان زانی و بە ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی ئێران لە ناوچەدا وتی: دۆحە هەموو هەوڵی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان دەخاتە گەڕ.

News Code 27859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =