بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، محەمەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی پابەندی بە بەرخۆدان لە پەرلەمانی لوبنان وێرای داکۆکی لە زەروورەتی یەکگرتوویی و هاودڵی نێوان لوبنانییەکان، وتی: نابێ لەو دوژمنەی بۆسەی لێ گرتووین و هەوڵی ئاژاوە و دووبەرەکی لە نێوانماندا دەدات، خافڵ بین.
وتیشی: ئیسرائیل خۆی ئامادەی شەڕ دژی لوبنان دەکات و بەرخۆدان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی و پاراستنی لوبنان. ئەوەی کە ئیسرائیل بتوانی شکستمان بدات، وەهم و گومانە و خۆی فەلەج دەبێت.
ڕەعد ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە شلگێرانە پێوشوێنی ئەو دوژمنەی هەڕەشەمان لێ دەکات دەگرێن و بە هیچ شێوەیەک لە دوژمنی ستراتژیکی خۆمان خافڵ نابین و ئەگەر بە دوای سەربزێوی لە دژی ئیـە بێت، وانەیەکی دەدەینێ کە تەواو بوون و نەبوونی بکەوێتە مەترسییەوە.
Your Comment