AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٩ ١٩:٠٢

کوژرانی ٦ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر عێراق

کوژرانی ٦ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر عێراق

ئەنقەرە لە کوژرانی ٦ ئەندامی پەکەکە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی پەنجە لە خاکی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو. وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک لە کوژرانی ٦ ئەندامی پەکەکە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆ (شەممە)ی "پەنجەی ٢" لە باکووری عێراق هەواڵی دا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاند کە ئەو ٦ کەسە لە هێرشی ئاسمانیی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلی حەفتەنین و گارا لە باکووری عێراقدا کوژراون.

شایانی باسە ئۆپەراسیۆنی "پەنجەی ٢" لە دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٧ مەی بە بیانووی کردنە ئامانجی بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق دەستی پێکردووە و هێشتاش بەردەوامە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەوە پێش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بانگهێشتی باڵوێزی تورکیا لە بەغدا بۆ ناڕەزایەتی بە پێشێل کردنی بەردەوامی سەروەری و هەرێمی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئەنقەرەوە هەواڵی دابوو.

News ID 27847

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha