ئەرتەشی ئێران سیستەمی ڕاداری "فەلەق" ڕوونوێنی کرد

سیستەمی راداریی فەلەق بە توانستی شوێن هەڵگرتنی کرووز، بالستیک و بێ فرۆکەوان بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیستەمی راداریی فەلەق سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (شەممە) بە ئامادەبوونی ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش ڕوونوێنی کرا.

ئەو سیستەمە پێکهاتەیەکی فازیی پێشکەوتوو بە توانستی شوێن هەڵگرتنی کرووز، بالستیک و بێ فرۆکەوانە کە نمونه دەرەوەییەکەی بە ناوی گاما لە ساڵانی ڕابردوو هاوردەی وڵات کرا و بە هۆی گەمارۆکان، نەبوونی پاژە تەکنیکییەکانی و نالێهاتوویی گرووپگەلی بیانی بۆ چاککردنەوەی، ئەو سیستەمە لە لایەن پسپۆڕانی گەنجی هیزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە ژێر ناوی سیستەمی ڕاداریی فەلەق بە تەواوی داڕێژراوەتەوە.

شایانی باسە، سیستەمی ڕاداریی فەلەق بە ئەنجام دانی ٢٣٠٠ کەس کاتژمێر کاری بەردەوامی پێرسۆنێلی گەنجی پەدافەندی ئاسمانی داڕێژراوە و ئامادەکراوە و توانای پەیوەست بوون بە تۆڕی یەکپارچەی پەدافەندی ئاسمانیی وڵاتی هەیە و هەروەها دەتوانێ ڕۆماڵی ڕاداریی سیستەمی ئیس ٣٠٠ تەواو بکات.

News Code 27840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =