AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٦ ١٨:٠٩

ڕۆحانی :

تێکشکاندنی فڕۆکەکەی ئەمریکا چێژی پێمان بەخشی

تێکشکاندنی فڕۆکەکەی ئەمریکا چێژی پێمان بەخشی

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا بە مووشەک و ڕاداری ئێرانی چێژێکی ترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕ چوارشەممە لە دیدار لە گەڵ بەرپرسان و لێکۆڵەرانی جەهادی زانستگاهی بە پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی هەواڵنێر، وتی: جەهادی زانستگایی لە ئەم بوارە چالاکی زۆری هەیە و ڕێکخراوی چالاکیشی لە بواری هەواڵنێری و هەم لە بواری قورئانی و هەم لە بواری چالاکی و هەوڵگەلێک بۆ ڕاپرسی هەیە.

ڕۆحانی لە درێژەدا وتیشی: ئەمڕۆکە ڕۆژێکی ئەستەمە بۆ ئێمە و ئەبێ هەموومان هەوڵ بدەین و لە ئەم هەلەی هەڕەشە و گوشارە وەکوو هەلێکی نوێ بۆ گۆڕین لە ئێران کەڵک وەربگرین.

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە ئەم دۆخەدا کە فطۆکە ئەمریکییەکەمان تێکشکاند، چێژێکی تری بۆمان بوو، وتی: ئاڵبەت ئێمە نامانەوێت کەسێک بکەینە ئامانج بەڵکوو موتەجاوز دەپێکین کە ئەوە دەتوانێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بێت، پاپۆڕ یا هەر شتێکی تر بێت.

News ID 27812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha