پینتاگۆن: داعش شانەیەکی نهێنی لە عێراق و سووریا پێک هێناوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، داعش لە مانگەکانی دواییدا دیسان چالاکییەکانی خۆی پەرە پێداوە و هەوڵی بەهێز کردنەوەی شانە نهێنییەکانی خۆیی لە عێراق و سووریا داوە. ئەمەش بە پێچەوانەی پاگەندەی ترامپ لە سەر کۆتایی داعشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، گێلێن فاین، چاوەدێری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) لە ڕاپۆرتێکدا سەربارەت بە کاری هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرکردەیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، داعش لە ماوەی مانگی ئاپ تا ژووئیەی ٢٠١٩ تاکتیکی گۆڕاوە و جووڵەکانی لە سووریا بەهێز کردووەتەوە و توانایی چەکدارەکانی خۆیی لە عێراق بەهێز کردووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕاپۆرتی فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش ئاماژە دەکات، ئەو گرووپە لە عراق و لە سووریاش دەسیان داوەتە هێرشی خۆکوژی و ڕفاندن و ئاگر تێبەردانی مەزراکانەوە، لە هەمان کاتدا داعش چەندین گرووپی نوێی لە سووریا ڕێکخستووە و لە هەوڵ دایە زایتر بە سەر عێراقدا زاڵ بێت.

وتیشی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆن بە پێی زانیارییە باوەڕ پێکراوەکان ڕایگەیاندووە کە داعش بە ئەگەری زۆرەوە ١٤ بۆ ١٨ هەزار چەکداری لە عێراق و سووریا هەیە لە حاڵێکدا کە ٣٠٠٠ کەسیان بیانین.

شیاوی باسە ترامپ، ١٩ دیسەمبەر چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکانی لە سووریا بە هۆی شکست هێنانی داعش و کۆتایی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، ڕاگەیاند، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم ڕاپۆرتە پێچەوانەی ڕاپۆرتەکەی ترامپە.

News Code 27802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =