AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٢ ١١:٢٤

٣ کوژراو و بریندار ئاکامی پێکدادانی تورکیا و پەکەکە لە ماردین

٣ کوژراو و بریندار ئاکامی پێکدادانی تورکیا  و پەکەکە لە ماردین

لە پێکدادانی سوپای تورکیا لە گەڵ چەکدارانی پەکەکە لە شاری نوسەیبین هەڵکەوتوو لە پارێزگای کوردنشینی ماردینی تورکیا؛ ١ هێزی سوپای تورکیا کوژرا و ٢ کەسی دیکە بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هابر ٧، بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە، لە پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە شاری نوسەیبین هەڵکەوتوو لە پارێزگای کوردنشینی تورکیا ١ هێزی سوپای تورکیا کوژرا و ٢ هێزی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکان، هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی دیبک لە نوسەیبین هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا کە دابین کردنی ئاسایشی پڕۆژی کردنەوە ڕێگایان لە ئەو ناوچە هەبووە و لە پێکدادانەکەدا ١ سەربازی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەو پێکدادانە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ ناسینەوەی بکەرەکانی ئەو هێرشە دەست پێکردووە.

News ID 27716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha