شاری ڕۆبۆتیک لە دڵی بیابان چێ دەکرێت

عەرەبستانی سعوودی دەیەوێت شارێکی داهێنەرانە چێ بکات کە خاوەن خزمەتگوزارانی ڕۆبۆتیک، تەکسی پەلەوەر و لمگەلێکە کە لە تاریکیدا دەدرەوشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واڵ ئێستریت ژۆرناڵ، عەرەبستانی سعوودی گەڵاڵەیەک بە بودجەی ٥٠٠ ملیار دۆلار لە بەرچاو گرتووە تا شارێک بریتی لە هەموو جۆرە تەکنۆلۆژیای نوێ لە ڕووبەرێکی ١٠ هەزار مایلی چوارگۆش لە ناوەڕاستی بیابان و لە کەنارەکان چێ بکات. ئەو شارە بڕیارە لە باکووری ڕۆژاوای عەرەبستانی سعوودی و لە ناوچەیەکی وشک چێ بکرێت کە تەنیا سەرچاوەگەلێک کە لەبەردەستدان تیشکی هەتاو و ئاوی سوێرە.

لە هەمان پێوەندیدا عەرەبستان لە گەڵ چەند کۆمپانیای ڕاوێژکار لە ئەمریکا خەریکی هاوکارییە. ئادیای چێ کردنی ئەو شارە لە ٢٣٠٠ پەڕەی بەڵگەی نهێنی لە کۆمپانیاکانی ئەمریکایە. ئەو پڕۆژە ناوی " نیوم" ە کە لە زمانی عەرەبی بە واتای داهاتوویە.

هەروەها لە ئەو شارە جگە لە تەواوی ئەو باسانە بۆ باران بارین لە رێگای ئاوس کردنی هەورەکان کەڵک وەردەگیردرێت. هەورها لە ئەو شارە پارکێکی ژوراسیک ڕۆبۆتیک لە دەرەوەی شار چێ دەکرێت کە دایناسۆرگەلێکی ڕۆبۆتیک تێیدا نمایشت دەکرێت. هەروەها مانگێکی دەستکرد هەر شەو لە ئاسمانی ئەو شارە دەردەکەوێت.

News Code 27666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =