ڕێگە نادەین کۆنترۆڵی گەرووی هورموز بکەوێتە دەست ئەمریکا و بریتانیا

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران وتی: ئەمریکییەکان و بریتانیا لە ناوچەکە و کەنداوی فارس ئاژاوە دەنێنەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،موحسن رەزایی لە دیدار لە گەڵ سونگ تائۆ، وەزیری نێودەوڵەتی پارتی دەسڵاتداری چین، وتی: ئێمە و ئێوە خەریکین دەچینە ناو قۆناغێکی نوێ لە پێوەندییە ستراتیژیکەکانمانەوە. ڕێبەری شۆڕش بەڕێز لاریجانیی کردە بەرپرس تا پەیامی پەرەپێدانی پێوەندی ئێران و چین بگەیێنێتە ڕێبەری ئێوە و پەیامی ڕێبەری ئێوەش درایە ڕێبەری شۆڕش و بەم شێوەیە بنەڕەتی پێوەندییەکی نوێ دانرا.

ناوبراو وتی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش بە جۆرێک سەفەری ئێوەی گرینگ کردووەتەوە. ئێمە لە ناوچە وزری جیهان ژیان دەکەین. هەر جۆرە نائەمنی و ئاژاوە و شەڕێک لە ناوچەکە خەسار لە ئابووری و ئاسایش و ئاشتی جیهان دەدات.

ڕەزایی ڕایگەیاند: ئەمریکا و بریتانیا بەردەوام لە ناوچەکە و لەم دواییەدا لە کەنداوی فارس ئاژاوە دەنێنەوە و دەیانەوێت بەم جۆرە نیشانی بدەن کە ئاسایشی گەرووی هورموز و کۆنترۆڵی جێ بەجێ کردنی پاپۆرەکانیان بەدەستەوەیە.

راشیگیەاند: ئاڵبەت ئێمە ئیزن نادەین ئاوە رووداوێک ڕوو بدات بەڵام چاومان بڕیوەتە هاوکاری لە گەڵ چین. ئەمریکییەکان دەیانەوێت پێکدادان و ئاڵۆزی زیاد بکەنەوە. ئێمە بە دوای شەڕەوە نین بەڵام لە خۆمان بەرگری دەکەین. ئاسایشی کەنداوی فارس ئاسایشی ئێمەیە و ناچارین وەڵامی نائەمنی و دەست درێژییەکان بدەینەوە تا ئاسایش بپارێزین. ئێمە خوازیاری هاتوچۆی ئازاد و ئاسایش لە کەنداوی فارسین.

News Code 27655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =