داڕێژەری هێرشی چەکداری هەولێر لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپا-میت کوژرا

میدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کرد کە فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە بە ناوی دۆغان نورهان، بە نازناوی دۆغان ئونال، وەکوو داڕێژەری تیرۆری دیپلۆماتە تورکیاییەکە لە هەولێر؛ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا-میت کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا کە دوغان نورهان، بە نازناوی دۆغان ئوباڵ، لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە وەکوو داڕێژەری هێرشی چەکداری بۆ سەر دیپلۆماتە تورکیاییەکە لە رێستۆڕانتی هۆقەبازی هەولێر ناساندووە، پاگەندەیان کرد: دۆغان ئونال، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا- ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا(میت) لە قەندیل کوژرا.

ئەو هەواڵە کە بە گێڕانەوە لەسەرچاوە ئەمنییەکان دوابەدوای قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کوژرانی تەواوی هۆکارەکانی پێوەندیدار بە تیرۆری هەولێرەوە بڵاو بووەتەوە بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی ئۆتۆمبیلی ئونال لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە لە ڕێکەوتی ٢٤ ی جولای ٢٠١٩ ی زایینی لە بڕیارگەی سەرەکی پەکەکە لە قەندیل لە کوژرانی ئەو فەرماندەی هێزەکانی پەکەکە هەواڵی دا.

شیاوی باسە، دۆغان ئونال یەکێک لە پێنج ئەندامی سیستەمی هەواڵگری پەکەکەیە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ جەمیل بایک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە پێوەندی هەبووە و لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە ناو پەکەکە چالاکی سەربازی ئەنجام دەدات.

تا ئەم کاتە پەکەکە هەواڵی مەرگی دۆغان ئونالی پشت ڕاست نەکردووەتەوە.

News Code 27609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =