فەرمانبەرانی هیندی نەتهەڵگری ڕاگیراوی "ڕیاح" ئازاد کران

هەندێک سەرچاوە لە ئازادکرانی تاقمێک لە پێرسۆنێل و کرێکارانی هیندیی نەوتهەڵگری ڕاگیراوەی ڕیاح لە لایەن ئێرانەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیاتوودەی، ٩ کەس لە ١٢ هاووڵاتیی هیندستانی ناو پاپۆری "ڕیاح" کە لە لایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە، لەم دواییەدا ئازاد کراون.

ئازادیی ئەو ٩ کەسە لە پاپۆرەی ڕیاح لە کاتێکدایە کە هێشتا ٢١ هاووڵاتی هیندی لە ئێران دەستبەسەر کراون؛ لەوان ٣ کەس لە پێرسۆنێلی پاپۆری ڕیاح و ١٨ کەس لە پێرسۆنێلی پاپۆرەی ڕاگیراوەی بەریتانی بە ناوی "ستینا ئیمپێرۆ".

لە لایەکی دیکەوە، لەم دواییەدا نوێنەری باڵوێزخانە و بەرپرسانی سەرکۆنسولگەریی هیند لە بەندەر عەباس لە گەڵ پێرسۆنێلی هیندیی نەوتهەڵگری بەریتانیی ستینا ئیمپێرۆ دیداریان کرد.

شایانی باسە ئەو دیدارانە لە چوارچێوەی ئاسانکاریی پێدراوە بە کۆنسولی بیانی لە پێناو هاووڵاتیانی هیندی نەوتهەڵگری بەریتانی ئەنجام دراوە.

هاوکات بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان، هاووڵاتیانی دیکەی نەوتهەڵگری بەریتانیی ستینا ئیمپێرۆ بە زوویی لە چوارچێوەی پەیوەندی کۆنسولی، لە گەڵ بەرپرسانی دیپلۆماتیکی وڵاتانی خۆیان دیدار دەکەن.

هەروەها خاوەنانی نەوتهەڵگری ستینا ئیمپێرۆ بە پشت‌ڕاست کردنەوەی تەندروستی و پێگەی گونجاوی پێرسۆنێلی ئەو نەوتهەڵگرە، ڕایانگەیاند کە هاووڵاتیانی بیانی دەستگیرکراوەی ناو نەوتهەڵگرەکە توانیویانە پەیوەندی بە بنەماڵەکانی خۆیانەوە بگرن.

News Code 27601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =