پرسی فەلەستین بێ گومان لە بەرژەوەندی گەلی فەلەستین و جیهانی ئیسلام کۆتایی دێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەفدی حەماس, جەختیان کرد: پرسی فەلەستین بێ گومان لە بەرژەوەندی گەلی فەلەستین و جیهانی ئیسلام کۆتایی دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 31ی پووشپەڕ ; لە دیداری وەفدی حەماس کە سەردانی تارانیان کردووە, وتیان: سەرکەوتن بە بێ خەبات و بەرخۆدان وەدەست نایێت.

ڕێبەری وتیشیان: پرسی فەلەستین پری یەکەم و گرینگی جیهانی ئیسلامە و ڕێزیان لە خۆڕاگری و بەرخۆدانی سەرەنجڕاکێشی گەلی فەلەستین و گرووپەکانی بەرخۆدان بە تایبەتی حەماس گرت.

ئایەتوڵا خامنەیی ئەوەشیان وت کە حەماس لە دڵی بزووتنەوەی فەلەستین دایە هەروا کە فەلەستین لە دڵی بزووتنەوەی جیهانی ئیسلام دا وەستاوە.

جەختیشیان کرد کە خۆڕاگری و بەرخۆدانی خەڵکی غەزە و دانیشتوانی ڕۆخی ڕۆژاوایی رووباری ئۆردۆن مزگێنی سەرکەوتن دەدات و خودا بەڵێنی سەرکەوتنی بەوانە داوە کە لە سەر ڕێگای ئەو خۆ ڕاگرن. پێداویستی ئەم سەرکەوتنەش بەرخۆدان و خەباتە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی فەلەستین دا کۆی لە هیچ وڵاتێکی جیهان نییە, زیادیان کرد: ئێمه هەمیشە ڕوانگە و هەڵوێستی خۆمان لەسەر فەلەستین بە ڕاشکاوی ڕاگەیاندووە و تەنانەت لە بواری نێودەوڵەتیش وڵاتانی دۆستی ئێمە کە لەم بوارەدا ڕای جیاوازیان لەگەڵمان هەیە دەڕانن کۆماری ئیسلامی لەسەر پرسی فەلەستین جدییە.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە زۆربەی دوژمنییەکان لەگەڵ ئێران بە هۆی فەلەستینەوەیە جەختیان کرد: ئەگەر جیهانی ئیسلام بە یەکگرتوویی بەرەو ڕووی پرسی فەلەستین دەبوویەوە. ئێستا دۆخەکە باشتر بوو. و دووری کردنی هەندێ وڵاتی شوێن کەوتووی ئەمریکا لە پرسی فەلەستین وەک سعوودیە . گەمژەیی بوو. ئەگەر پشتیوانی فەلەستین بوایە دەیتوانی هەڤیازی زیاتر لە ئەمریکا وەرگرێت.

ئاماژەشیان دایە پیلانی پڕ لە خەیانەتی مامەڵەی سەدە دا و جەختیان کرد: ئامانج لەم پیلانە مەترسیدارە لەناو بردنی شوناسی فەلەستینی لە ناو خەڵک و گەنجانی فەلەستینیە کە دەبێت دژی ئەمە بوەستنەوه و نابێت ڕێگە بدرێت بە پارە, شوناسی فەلەستینی لەناو بچێت.

ئەوەشیان وت کە تا چەند ساڵ لەمەوپێش فەلەستینییەکان بە بەرد شەڕیان دەکرد بەڵام ئەمڕۆ بە مووشەکی خاڵ پێک.

News Code 27541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =