بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له میانی دیدارێكدا لهگهڵ ژەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جۆن ویلکس، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن، كۆنسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان رایگهیاند: "بەمزوانە لیژنە پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن ."
هەروەها لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بریتانیا کرا.
هاوکات ئاماژە بە گرنگی بەردەوامبونی ھەماھەنگی لە روبەڕوبونەوەی جموجۆڵەکانی داعش درا كه تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق جموجۆڵیان ماوه.
Your Comment