بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ NBC ڕایگەیاند: بژێرەی بەردەم ئێمە بەرخۆدان لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشارێکە؛ بەڵام ئەگەر ئەمریکا بیەوێ، دەتوانێ بە سەرفەرازییەەوە لە دۆخی ئێستا رزگاری بێت.
زەریف بە ئاماژە بەوەی کە تاران بە دوای شەڕ و پێکدادان نییە، بەڵام بە توندی بەرەنگاری هەر جۆرە دەستدرێژییەک دەبێت، وتی: ئەمریکا خۆی لە بازاڕی ئێران بێ بەهرە کردووە، ئەگەرچی بازاڕی ئێران بە ڕووی کۆمپانیاگەلی ئەمریکی کراوەیە.
شایانی باسە، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە بۆ بەشداری لە دانیشتنی باڵای ئەنجومەنی ئابووری – کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە و بڕیارە لە میانەی ئەو سەفەرەی لە گەڵ ژمارێک لە کەسایەتیگەلی جیهانی و لەوان ئانتونیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبێتەوە و هەروەها لە گەڵ چەندین میدیاکان وتووێژ بکات.
ناوبراو لە کۆتایی ئەو دانیشتنانە بڕیارە بۆ بەشداری لە دانیشتنەکانی نابەرپرسایەتی سەردانی کاراکاسی پایتەختی ڤێنزۆئیلا بکات.
بۆچوونی ئێوە