AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢٤ ١٠:٥٤

دوای قسەکانی حەسەن ڕۆحانی هاتە ئاراوە؛

کاردانەوەی پەمپەئۆ بە مەرجی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

کاردانەوەی پەمپەئۆ بە مەرجی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی بە وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێران نیشان دا کە پێش مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دانابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئەی، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە دۆناڵد ترامپ، بڕیاری کۆتایی لەسەر دانوستان لەگەڵ ئێران دەگرێت، جەختی کرد: وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئێران، هەمان پێشنیارە کە ئەو بە جان کری و باراک ئۆبامای دابوو و بووە هۆی دروستبوونی بەرجام کە ئێمە بە کارەساتی دەزانین.

 حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆک کۆماری ئێران، رۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای خوراسانی باکووری وتبووی، ئەمریکا دەست لە زۆربێژی هەڵگرێت، ئێمە هەمیشە؛ هەر ئێستا، ئامادەی دانوستانین.

ڕۆحانی وتبووی: ئێوە دەست لە ستەم کردن هەڵگرن، دەست لە پەلاماردان و گەمارۆدان هەڵگرن، بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان، بگەڕێنەوە بۆ لۆژیک و مەنتق و دادپەروەری، ئێمە ئامادەین. ئێمە خوازیاری عەقڵانیەت و مەنتقین.

News ID 27415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha