بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر ۱۰ی شەوی رابردوو ئۆپراسیۆنی نوێی چنگ- ۲ بۆ بەرەنگاریی پەکەکە لە باکووری عێراق دەستیپێکرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئۆپراسیۆنی چنگ- ۲ ی سوپای تورکیا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی، باڵەفڕ و فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە باکووری تورکیا ئەنجام دەبێت.
ئاماژەش دراوە کە لەم ئۆپراسیۆنەدا بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک تێکدەشکێندرێت.
شیاوی ئاماژەیە تورکیا ئۆپراسیۆنی چنگ- ۱ی لە ۲۷ی مانگی مەی ساڵی ۲۰۱۹ دەستیپێکردبوو.
Your Comment