تیرۆری فەرماندەکانی حەشدی شەعبی؛ گەڵاڵەی نوێی بەعسی-ئەمریکی

ئەمریکییەکان کە زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە بوونی حەشدی شەعبی لە عێراق ئاڵۆزن، بە هاوکاری پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس، گەڵاڵەی تیرۆری فەماندەکانی حەشدی شەعبیان داڕشتووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نیودەوڵەتی-ڕامین حسێن ئابادیان: وادیارە کە ئەمریکا هەوڵێکی بەربڵاوی بۆ شێواندنی سەقامگیری سیاسی عێراق دەست پێکردووە و لە هیچ دۆخێکدا نایەوێت لە کارەکانی خۆی لە ئەو بوارە پاشگەز ببێتەوە؛ هەرچەند کە زنجیرە هەوڵە بشێونکەکانی واشنتۆن لە عێراق پرسێکی نوێ نییە و بەردەوام بە شێوەی جیاواز لە ئەو وڵاتە بینراوە.

لەم دواییەدا باسی پیلانێکی نوێ لە لایەن ئەمریکاوە لە عێراق دەبیسرێت؛ پیلانێک کە باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تیرۆری فەرماندەکانی حەشدی شەعبی وەکوو بەشێک لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات. دیارە کە ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی ئەو پیلانە، شێواندنی عێراق و بردنی ئەو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزی و کێشەی سیاسییە.

لە هەمان پێوەندیدا، کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: پیلانی نوێی ئەمریکییەکان و ئەندامانی بەعس ئەوەیە کە بەرپرسانی حەشدی شەعبی تیرۆر بکەن. ئەو کۆمیسیۆنە لە درێژەدا هەروەها جەختی کردووە: بڕێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵشتی دەکرێن کراونەتە بەرپرس کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، بڕێک لە ڕێبەرانی حەشدی شەعبی تیرۆر بکەن. حەشدی شەعبی تەنیا لەمپەری بردنە پێشەوەی گەڵاڵەکانی ئەمریکا بۆ زاڵ بوون بە سەر دەوڵەتی عێراقە؛ چونکوو بوونی ئەوان؛ لە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە، کاریگەری دادەنێت.

ئەو کۆمیسیۆنە هەروەها ڕایگەیاندووە: واشنتۆن لە هەوڵدایە کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، حەشدی شەعبی لە ناو ببات و گەڵاڵەی زۆریشی بۆ ئەو هێرشە هەیە. ئەم پیلانە دواییەی ئەمریکییەکان لە حاڵێکدایە کە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە لیدوانێکدا وێڕای دەست خۆشی لە گیان فیداییەکانی حەشدی شەعبی جەختی کردبوو کە ئەو گرووپە خوێنی زۆری بۆ عێراق و ئازاد کردنی لە دەستی تەکفیرییەکان داوە.

رەوتی دیمۆکراسی لە عێراق بە بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ڕابردوو لە حاڵێکدا دەستی پێکرد کە بێ بەڵێنی بەربڵاو بۆ ڕێگری کردنی کرا و ئەمریکییەکانیش تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوە و یا دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە خستە گڕ. سەرەڕای هەموو ئەوانە، بڕیار و ئیرادەی نەتەوەی عێراق و هاوکاری نەکردنی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە گەڵ ئەو بێ بەڵێنیانە، بووە هۆی ئەوەی کە ئەو هەڵبژاردنە لە کاتی خۆی بەڕێوە بچێت و ڕەوتی دیمۆکراسی کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دژایەتی دەکرێت، بەرەو پێش بچێت.

ئەو ڕەوتە بە پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەی سیاسی لە پەرلەمان بەردەوام بوو؛ بە شێوەیەک کە پاش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کۆبوونەوەی پەرلەمان، وردە وردە پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕوویان کردە پێکهێنانی هاوپەیمانی هاوبەش تا بتوانن بە هێزی زیاترەوە لە بواری سیاسی بۆ پاڵپشتی لە مافی خەڵک و هەروەها بەربەرەکانێ لە گەڵ بیانییەکان، زیادەخوازی و دەست درێژییەکان چالاکی بکەن.

ئەوە هەر ئەو پرسەیە کە ئەمریکییەکان لێی زوێرن و پێیان خۆش نییە، چونکوو ئەمریکییەکان خۆیان بە باشی دەزانن کە بوونی هاوپەیمانی سیاسی گەورە لە عێراق دەتوانێت وێڕای سەقامگیر کردنی پاوەجێی سیاسی لە ئەو وڵاتە، دەستکەوتی بەرچاو لە بواری جیاواز دەست بخرێت. هەر بۆیە واشنتۆن تەواوی هەوڵی خۆی بۆ ناسەقامگیر کردنی عراق و شێواندنی دۆخی ئاسایش لە ئەو وڵاتە خستووەتە گڕ و داڕشتنی پیلان بۆ تیرۆری فەرماندەکانی حەشدی شەعبی تەنیا بەشێک لە ئەو هەوڵانە دێتە ئەژمار.

جووڵە گوماناوییەکانی ئەمریکا لە عێراقیش لە سێبەری ئەو ترسە لە بەدی هاتنی دەستکەوتە سیاسی و مەیدانییەکان لە ئەو وڵاتە ئەنجام دەبێت. بەرپرسانی ئەمریکا هەروەها ناتوانن هەڤگرتنەکانی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان لە گەڵ دەوڵەت ببینن، چونکوو ئەوان بە ڕوونی دەبینن کە تەنانەت لایەن و پارتە سیاسییەکانی ئۆپزیسیۆن و ڕەخنەگر لە ئەو وڵاتەش لە چوارچێوەی دەسەڵاتی عێراق هەنگاو هەڵدەگرن. هەر بۆیە ئەوان بە دوای ئەوەن تا لە خواری جیاواز دوو دەستەیی لە عێراق دروست بکەن و پارتە و لایەنە سیاسییەکان بۆ بەربەرەکانێ دەوڵەتی عێراق هان بدەن. ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی لە ئەو کارە، دروست کردنی قەیران لە عێراقە.

لە هەر حاڵدا، هەوڵی سووکانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵێکدایە کە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ زیاتر دەبینرێت کە نە دەوڵەت و نە پارت و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە نایانەوێت بچنە ناو ئەو ئاڵۆزی و کێشە سیاسیانەوە کە واشنتۆن دەیەوێت. ئەوەش ڕوونە کە گەڵاڵە و نەخشەی تیرۆری فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی ستراتیژییەکانی واشنتۆن بۆ شێواندنی سەقامگیری سیاسی لە عێراقە کە ئەنجام دەدرێت.

بێ گومان ئەو ستراتیژییە ناتوانێت لە گەڵ فەرمانی ئەم دواییەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر خستنە ڕیزی ئەو گرووپە لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بێ پێوەندی بێت؛ فەرمانێک کە زۆربەی گرووپ و لایەنە عێراقییەکان پاڵپشتی خۆیانیان لێی ڕاگەیاندووە و واشنتۆنیش بە توندی لێی شڵەژاوە.

News Code 27385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =