کابینەی مەسروور بارزانی متمانەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت

ئەمڕۆ حکومەتی نۆیەمی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور مەسعوود مستەفا بارزانی توانی متمانە لە پەرلەمانتاران وەرگرێت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مەسروور بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەم و جێگرەکانی و ۲۱ وەزیری کابینە، ئەمڕۆ لە بەردەم پەرلەمان دوای دەنگدان لەسەریان، سوێندی یاساییان خوارد.

بەکۆی ۸۸ دەنگ، مەسروور بارزانی بە سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا، بۆ  وەزیری داد، دەنگی ۸۴ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا، بۆ وەزیری پێشمەرگە دەنگی ۷۳ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

رێبەر ئەحمەد قادر، بۆ وەزیری ناوخۆ، دەنگی ۷۶ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئاوات جەناب نوری ساڵح، وەزیری دارایی و ئابوری، دەنگی ۸۱ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

سامان حسێن محەمەد بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، دەنگی ۸۱ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئالان حەمەسەعید ساڵح محەمەد، وەزیری پەروەردە، دەنگی ۸۵ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەنگی ۸۰ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ساسان عوسمان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەنگی  ۸۵ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئارام محەمەد قادر ئەمین، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەنگی   ۷۶ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان،  دەنگی   ۷۵ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

کوێستان محەمەد عەبدوڵا مەعروف، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەنگی ۷۴ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

محەمەد سەعید عەلی، وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەنگی  ۷۵ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

عەبدوڵا مەحمود محەمەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەنگی  ۸۵ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

بێگەرد دڵشاد شوکرەڵڵا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەنگی  ۸۳ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

کەمال موسلیم سەعید قەرەنی، وەزیری  کارەبا دەنگی ۸۵ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەنگی ۸۰ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەنگی ۷۷  پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

خالید سەلام سەعید، وەزیری هەرێم دەنگی ۶۸ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئایدن مەعروف سەلیم، وەزیری هەرێم دەنگی ۷۸ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 

 ڤاڵا فەرید ئیبراھیم، وەزیری هەرێم دەنگی ۸۳ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 

News Code 27350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =