بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخبارولعێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تەنگژە و ئاڵۆزی لە گەرووی هورموز بووەتە هۆی نیگەرانی و بێ گومان کاریگەریی خراپی لە سەر ئابووری وڵاتمان دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی گیانفیدایی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد لە ئازادکردنی خاکی عێراق.
عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە گیانفیدایی و دلێری بۆ ئازادکردنی عێراق لە دەستی تیرۆریستان خوێنیان دا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوتەی ڕابردوو فەرمانی ۱۰ بڕگەییان سەبارەت بە دۆخی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەرکرد.
بۆچوونی ئێوە