ڕێشەکێش کردنی گولەنیەکان لە سوپای تورکیا بەردەوامە

هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە سێهەمین ساڵوەگەری کوودەتای بێ ئاکامی تورکیا، دادستێنی ئەستەنبۆڵ حوکمی دەستگیریی بۆ ١٧٦ کەس لە هێزەکانی چەکداری ئەو وڵاتە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تەلەڤیزیۆنی NTV، دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئەستەنبۆڵ هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە ١٥ی جووڵای و سێهەمین ساڵوەگەری کوودەتای بێ ئاکامی تورکیا، حوکمی دەستگیریی بۆ ١٧٦ کەس لە هێزەکانی چەکداری ئەو وڵاتە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ جەماعەتی گولەن دەرکرد.

لە ڕاگەیێندراوی بڵاوکراوەی دادستێنی ئەستەنبۆڵدا هاتووە کە چالاکیی زنجیرەیی و تٶرئاسای جەماعەتی گولەن کە لە لایەن عادڵ ئۆکسۆز بە نازناوی "نامیک" بەرپرسی جەماعەتی گولەن لە ناو هێزی چەکداریی تورکیاوە ئیدارە دەکرا، هەمدیسان درێژەی بە چالاکیی دوو کەسی و سێ کەسیی خۆی لە قەوارەی "مامۆستا" لە گەڵ کەسانی سەربازی و ناسەربازی داوەتەوە و ئەو پەیوەندییە هێشتاش لە لایەن کەسانی چالاکی ناو هێزی چەکداریی تورکیاوە ئەنجام دەرێ.

ئاماژە بەوەش دراوە کە لە ڕەوتی ناسینی ئەو کەسانەدا حوکمی دەستگیری بۆ ١٠٠ کەس لە هێزی زەوینی، ٣٣ کەس لە هێزی ئاسمانی، ٣٧ کەس لە هێزی دەریایی سوپای تورکیا و ٦ کەسیش لە ناوەندی فەرماندەیی گاردی کەنارەکان دەکراوە و لەو لیستە ناوی یەک سەرهەنگ و ٢ سەرهەنگی دوو و ٥ سەرگوردی سوپای تێدایە.

News Code 27331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =