هێزی سەربازی ئەڵمانی جێگای ئەمریکا لە باکووری سووریا ناگرێتەوە

دەوڵەتی ئەڵمانیا دەڵێت: لە سەر داخوازی ئەمریکا هێزی سەربازی نانێرێتە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا چوار ڕۆژ پێش داوای لە ئەڵمانیا کردبوو وەکوو جێگری ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا کە بڕیارە لە باکووری سووریا و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بچنە دەرەوە، هێزی سەربازی ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکات.

بەڵام هەواڵدەریی دویچە ولەی ئەڵمانیا بە گێڕانەوە لە ستێفان زایبرت، وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: بەرلین نایەوێت لە سەر داوای ئەمریکا هێزی سەربازی بنێرێتە سووریا.

بەم حاڵەوە؛ زایبرت جەختی کرد : دەوڵەتی ئەڵمانیا هەر لە سەر بەڵێنەکەی خۆی لە هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش کە بریتیە کە گەشتی گەڕان بە جێتی تۆرنادۆ، فڕۆکەی تایبەتی سووتەمەنی و پەروەردەی سەربازی لە عێراق، بەردەوام دەبێت.

جەیمز جێفری لە بەرلین بە ڕۆژنامەڤانەکانی وتبوو: ئێمە دەمانەوێت هێزی زەوینی ئەڵمانیا ببێتە جێگری بەشێک لە سەربازەکانی ئێمە لە سووریا. ناوبراو هەروەها خوازیاری پشتیوانی ئەڵمانیا لە کوردەکانی سووریای بوو. ناوبراو زیادی کرد کە سوپای ئەڵمانیا دەتوانێت لە بواری پەروەردە، لۆجستیکی و تەکنیکی پاڵپشتی کوردەکان بێت.

News Code 27323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =