۷ خوێندکاری زانکۆی کوردستان ڕەوانەی نەمسا دەکرێن

۷ خوێندکاری زانکۆی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی خولی خوێندن لە ساڵی ٩٨ و ٩٩ی هەتاوی ڕەوانەی زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوت ۷ خوێندکاری زانکۆی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی خولی خوێندن لە ساڵی ٩٨ و ٩٩ی هەتاوی ڕەوانەی زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا دەکرێن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان ئەو ٧ خوێندکارە کە توانیویانە گرێنتی خوێندن لە زانکۆی نەمسا وەرگرن بریتین لە ئەسرا فەلاحی خوێندکاری مەستەریی بەڕێوەبەری جیهانگەردی، سەید ئێحسان ئەحمەدی خوێندکاری مەستەریی ئەندزایاریی کارەبا، سۆما محەمەدی خوێندکاری مەستەریی بیناسازی، ئازادە فرووزەندە خوێندکاری مەستەریی بەڕێوەبەری بازرگانی، هاوژین ڕەزایی خوێندکاری مەستەریی ئەندازیاری پیشەسازی، سەعید سەفایی خوێندکاری مستەریی بەڕێوەبەری بازرگانی و یاسەمەن دانایی خوێندکاری مەستەریی MBA.

شایانی باسە کە خوێندکارانی وەرگێڕاوە بۆ تێرمی خوێندنی پاییزی ٢٠١٩ و بەهاری ٢٠٢٠ ڕەوانە دەکرێن و بڕیارە سکۆلارشیپی مانگانە ١٠٥٠ یۆرۆ لە گەڵ تێچووەکانی هاتوچۆی خوێندکاران لە شوێنی گرێنتەوە بدرێت.

News Code 27314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =