۵۹۳۸ تۆن کاڵا لە گومرۆکی کوردستانەوە هاوردەی ئێران کراوە

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو پێنج هەزار و ٩٣٨ تۆن کاڵا لە رێگەی گومرۆکەکانی سنە و باشماخی مەریوانەوە هاوردەی وڵات کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: لە سێ مانگی ڕابردوو ١٣٧ تۆن کاڵا بە بایەخی سێ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار و ٩٩٥ دۆلار لە رێگەی گومرۆکی سنەوە هاوردەی وڵات کراوە کە ئەو ئاستە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە لە سەدا ٣٢ و لە باری بایەخی دۆلارییەوە لە سەدا ٧٣ دابەزینی بووە.

بەختیار ڕەحمانی پوور ئاستی کاڵای هاوردە لە گومرۆکی باشماخی ٥ هەزار و ٨٠١ تۆن ڕاگەیاند و وتیشی: بایەخی دراوی ئەو ئاستە لە هاوردەی کاڵا ٦ ملیۆن و ١٠١ هەزار و ٨٣١ دۆلار بووە.

زیادیشی کرد: سەرجەم پێنج هەزار و ٩٣٨ هەزار تۆن بە بایەخی ٩ ملیۆن و ٢٣٨ هەزار و ٨٢٦ دۆلار لەو دوو گومرۆکەوە هاوردەی وڵات کراون کە ئەو ئاستە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوو لەباری کێشەوە لە سەدا ١٠٣ بەرز بۆتەوە و لەباری دۆلارییەوە لە سەدا ٣٢ دابەزییەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان بە ئاماژە بە وڵاتانی ئامانجی هاوردە و لەوان عێراق، تورکیا، سویسرا، ئیتالیا و ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: گرینگترین کاڵا هاوردەکان بریتین لە کەرەسەگەلی بەرهەم هێنەری، کەرەسەی گواستنەوە، باتریی کارەبایی لەکارکەوتوو، دەزگای پرێسی میوه و فرێدراوەی ئاڵۆمنیۆم.

News Code 27310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =