ئەمڕۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران لە سنووری ۳.۶۷ تێدەپەرێت

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: ئێمە ئەمڕۆ خەستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە سنووری ۳.۶۷ تێدەپەڕێنین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە تاران ڕایگەیاند: ئێران پێویستی بە هەر ئاستێک لە خەستی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم ببێت بێ گومان تا ئەو ئاستە دەڕوات و هەر ئەمڕۆش لە سنوور ۳.۶۷ تێپەڕ دەبین.

 ڕەبیعی بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەی کە ئێران بۆ ئەورووپای دیاری کردبوو، وتی: ئەمڕۆ هەموو ئەوانەی پایبەندی ئاشتی جیهانن نیگەرانی هەڵسوکەوتی ئەمریکان.

 وتیشی: ئەو بڕیارەی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) لە بەرژەوەندی ئاشتی جیهانی بووە و هەموان بە تایبەتی وڵاتانی ناوچەکە و ڕێکخراوە ئەمنییەکان سوودی لێدەبەن.

 وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا هەڵەیەکی ستراتێژیکی کرد بۆ کشانەوەی لە بەرجام، ڕایگەیاند: ئێمە بە هەر شێوەیەک نامێنینەوە. ئەمڕۆ هەر کارێک دەکەین بۆ زیادکردنی پیتاندنی ئۆرانیۆم، بە مەبەستی پاراستنی بەرجام ئەنجام دەبێت.  پاراستنی بەرجام بۆ ئێمە بنەمایەکی سەرەکیە بەڵام بەستراوە بە کارەکانی لایەنی بەرانبەرەوە.

News Code 27285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =