بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا، شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی لە سنە، بە ئاماژە بەوەی کە سنووری سێفی سەقز پێویستی بە مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق هەیە بۆ کرانەوە، ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی وا کۆبوونەوەگەلێک دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانین بەشێک لە کێشەکانی بەردەم دەوڵەتی ئێران و عێراق زووتر چارەسەر بێت.
ڕاشیگەیاند: سەردانی دوو ڕۆژەی وەفدی ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان و لە نزیکەوە بینینی یەکەکانی بەرهەم هێنان و دەفرایەتیە ئابووری و سەرمایەدانەرییەکانی پارێزگای کوردستان، زۆر زانیاری باشی بە لایەنی بەرانبەر داوە بۆ ئەوەی هۆکاری نێوانمان زیاتر بێت.
پارێزگاری کوردستان لە دروست کردنی شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەش لە نێوان کوردستان و سلێمانی هەواڵی دا و وتی: بەمزوانە کۆمیتەی هاوبەشی دوولایەن پێکدێت بۆ ئەوەی جێگای کردنەوەی ئەم شارۆچکە دیاری بکرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە تا دوو حەوتەی داهاتوو سنووری سەیرانبەنی بانە دەکرێتەوە و چالاکییەکانی بە شێوەی فەرمی دەستپێدەکات.
Your Comment