بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسعەد ئەردەڵان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد کە دوێنێ لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو، وتی: ناوداران کەسانێکن کە لە فەرهەنگ و میراتی ڕابردووانیان پارێزەوانی دەکەین.
ناوبراو بە ئاماژە ئەوەی کە ئێمەش ئەبێ لە میراتی فەرهەنگی ڕابردووانمان پارێزوانی بکەین، زیادی کرد: ناودارانی کورد کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بەشداران کەسانێکن کە لە میراتی فەرهەنگی ئێمە پارێزوانیان کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە بواری سیاسی کەسانێکمان هەیە کە تەواوی سەرچاوە و ئیمکاناتیان لە ئیختیار گرتووە تا بگەنە ئامانجەکانی خۆیان، وتی: ئەدیبان و ناوداران بە پێچەوانەی بڕێک چالاکانی بوارەکانی تر هیچ کات تووشی خۆبەزل زانین و خۆبایی نەبوون.
بۆچوونی ئێوە