بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێرارد ئارۆ باڵوێزی پێشووی فەڕەنسا لە ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ عەلی واعێز کارناسی کاروباری نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە فاریەن پالیسی بە ئاماژە بە داپەڕەکانی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئۆرانیۆمی پیتاندراو، ڕوو لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوەی ئێران بە مانای دروست کردنی مووشەکی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوە نییە.
بە بڕوای ئەو دوو کارناسە ئێران تەنیا دەیەوێ لە بەرژەوەندییەکانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بەهرەمەند بێت.
ئارۆ و واعێز لایان وایە کە هەنگاوی بەرجامی ئێران جۆرێک پەیام بۆ لایەنەکانی دیکەی بەرجام (بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، چین و ڕووسیا) بووە هەتا پاڵپشتیی زیاتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکەن.
بە بڕوای نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە دەوڵەتی ئەمریکا بەو هەوڵانەی هەمبەر بە بەرجام ئەنجامی داوە خۆی لە سووچێکی ڕینگدا بەستۆتەوە و ئێستا چارەیەکی جگە لە دەسپێکی شەڕ و یان کشانەوە لە گوشارخستنە سەر تاران نییە. لە دۆخێکی ئاوادا سەیر نییە کە ئێران لە کاردانەوە بە گوشارەکانی ئەمریکا ئاستی چالاکیی ناڤۆکی خۆی بەرزتر بکاتەوە و یان پەرە بە ئامادەبوونی ناوچەیی خۆی بدات.
بە گوێرەی ئەو دوو کارناسە ئەوی زیاتر لە شەڕ جێی نیگەرانییە کردەوەیی کردنی هەڕەشەکانی ئێران هەمبەر بە دەرچوون لە بەرجام و دەرچوون لە پەیمانی قەدەغەی گەشەی چەکی ناڤۆکی (NPT)یە کە ئەگەر ڕاپەڕێندرێت ڕەوتێکی هاوشێوەی کۆریای باکوور بەر لە دروست کردن و تاقی کردنی چەکی ناڤۆکی بە خۆوە دەگرێت.
Your Comment