پارکی ناودارای کورد لە شاری سنە کرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگای کوردستان، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە ناوداران، پارکی ناودارانی کورد لە ئاویەری سنە کرایەوە.

 بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، شارەوانی سنە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پارکی ناودارانی کورد، وتی: ئەم پارکە لە ڕووبەری سێ هەزار و ۵۰۰ مەتری چوار گۆش دروست کراوە.

وتیشی: لە ئێستادا ۱۰ پەیکەرەی ناودارانی بلیمەتی کورد کە لە لایەن مامۆستا هادی زیائەدینی دروست کراوە لەو پارکەدا دانراوە.

News Code 27236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha