سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی نووسراوەی کوردی کاریگەر بوو لە ناساندنی کورد بە جیهان

دوکتور میشل لیزنبرگ، شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی لە وڵاتی هۆلەندا لە پەنێلی زانستی کۆنگرەی ناودارنی کورد سەبارەت بە زمانی کوردی وتەیەکی پێشکەش کرد.

دوکتور میشل لیزنبرگ، شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی لە وڵاتی هۆلەندا لە پەنێلی زانستی کۆنگرەی ناودارنی کورد سەبارەت بە زمانی کوردی وتەیەکی پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد، دوکتور میشل لیزنبرگ، شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی لە وڵاتی هۆلەندا لە پەنلی زانستی کۆنگرەی ناودارنی کورد سەبارەت بە زمانی کوردی وتی: بەر لە سەرهەڵدانی ئەدیبانی کورد بە شێوەی نووسراوەی زانستی و تۆمار کراو زۆر کەس لە سەر ئەم بڕوایە بوون کە زمان و فەرهەنگی کوردی خاوەن ڕەسەنایەتی و مێژوو نییە. ئەمەش کاریگەری زۆری لە سەر نەناسینی کورد لە جیهاندا بووە.

ناوبراو زیادی کرد: بەڵام وردە وردە کە دەچینە ناو جیهانی سەردەمەوە کەسانی وەک ئەحمەد خانی سەر هەڵدەدن و بە نووسینەوەی دیوانی کوردی سەڵماندیان کە زمان و ئەدەبی کوردی پێگە و پشتێنێکی زۆر باش و بەهێزی هەیە و ئەمەش نیشانی دا کە کورد خاوەن کەلتوور و مێژوویەکی کۆنە.

ئەم مامۆستای زانکۆیە وتی: ئەحمەد خانی بە شەهامەتەوە دەنگی هەڵهێنا کە بە کوردی دەنووسم تاکوو کەس نەڵێت کورد و زمانەکەی بێ مێژوو و بێ بنەمان. ئێمە کاتێک لە مێژووی زمانی کوردی دەڕوانین دەبینین کە لە ناوەندی میری ئەردەڵان ئەوە زاراوەی هەورامییە کە شێعری پێنووسراوە، بەڵام دوای لاواز بوونی دەسەڵاتی ئەردەڵانەکان لە سلێمانی و لە ژێر دەسەڵاتی بابانەکان زاراوەی سۆرانی زاڵ دەبێت و دەبێتە زارواەی زاڵی نووسین تاکوو ئەمڕۆ.

لیزنبرگ وتی: بەڵام زاراوەی کرمانجی پەیوەندی بە میرەکانی ناوچەی  کوردستانی تورکیاوە هەیە لە ساڵەکانی ۱٨۰۰ی زاینی بەملاوە زاراوەی کرمانجیش وردە وردە پێ دەنووسرێت. ئەوەی گرنگە ئەمەیە کە ئەم سێ زاراوە کوردییە لە سێ جۆغرافیا و کات و دۆخی جیاوازدا هاتنە ساحەکە و دەبێت مێژوو ناسان لەم بابەتە ئاوڕ بدەنەوە و لەبەرچاوی بگرن.

News Code 27229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =