بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوڕۆ لە میانەی کرانەوەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد لە تەلاری مەولەوی زانکۆی کوردستان زیاتر لە ٣٥ خوێندکاری دەرچووی لقی زمان و ئەدەبی کوردی ئەو زانکۆیە وێرای وەرگرتنی بڕوانامە، ڕێوڕيسمی سوێندخواردنیان بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا دوکتۆر بەختیار سەجادی بەرپرسی گرووپی زمان و ئەدەبی کوردی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم کە شایەدی وەرگرتنی بڕوانامەی یەکەم خوێندکارانی وەرگیراوی ئەم ڕشتەیە لە زانکۆی کوردستانم.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرچاوەگەلی تەواو کوردیی ئەو ڕشتەیە، ڕاشیگەیاند: ئەم خوێندکارانە بەرهەمی هەوڵ و چالاکیی ماندوونەناسانەی مامۆستایانی لقی زمان و ئەدەبی کوردین.
بەرپرسی گرووپی زمانی و ئەدەبی کوردی زانکۆی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: پێویستە دەزگاگەلی فەرهەنگی، میدیاکان و پەروەردە لە دەفرایەتیی گەورەی خوێندکارانی دەرچووی لقی زمان و ئەدەبی کوردی بەهرە ببەن.
سەجادی لە کۆتاییشدا بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کوردی نرخاند و وتی: ناوداران و بلیمەتانی کورد کۆڵەکەی فەرهەنگ و شۆناسی ئەو ناوچەیەن و ئێمە ئەوڕۆ شانازی بە میوانداریان دەکەین.
شایانی باسە، لقی زمان و ئەدەبی کوردی لە ساڵی ٩٤ی هەتاوی چالاکییەکانی دەست پێکرد و ئێستا ١٦٠ خوێندکار لەو ڕشتەیەدا خەریکی خوێندنن کە لەوساڵدا ٣٥ کەسیان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبی کوردی لەو زانکۆیە وەرگرت.
بۆچوونی ئێوە