مافی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار دراوەتە زانکۆ کوردستان

دکتۆر ڕەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: بنەماڵەی شاعێری ناوداری کورد مامۆستا هەژار مافی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو بلیمەتەیان داوەتە توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆ کوردستان.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕەحمەت سادقی ، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە لێدوانێکدا لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد وتی:کورد بلیمەت و هەڵکەوتە و ناودارای زۆرە بەڵام ئێمە بۆمان نەکرا لە یەک کۆڕدا ڕێزیان لێبگرین و هیوادارین لە کۆنگرەکانی دیکەدا بە باشی ئەوانیش بنرخێنین.

سادقی ئاماژەی بە پێکهێنانی لیژنە زانستییەکانی کۆنگرە دا و وتی: زانکۆ کوردستان ئەرکی زانستی ئەم کۆنگرەیەی لە ئەستۆ بووە.

ڕاشیگەیاند که ژمارەیەکی دیکەش ناوداری کورد بانگهێشت کرابوون بۆ ئەم کۆنگرە بەڵام لەبەر هەندێ کێشەی خۆیان نەهاتن. بەڵام هیوادارین لە کۆنگرەکانی داهاتوودا ئەو ئازیزانە بێنە سنە و ڕێزیان لێبگیردرێت.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان وتی: پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار و نادیە موراد و زۆر ناوداری دیکە نەیانتوانیوە بێنە کۆنگرەکە چونکوو خۆیان کێشەی تاکەکەسیان بووە.

News Code 27210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =