بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ حسێن بەراری وتی: ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە گوندەکانی کەمەرئاو و جامەشۆران بە هۆکاری نادیار بووە کە لە گەڵ ئاگاداربوونی بازگەی قەرەسوو هێزی فریاکەوتن و یارمەتی گەیاندن و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنەکە کران و پاش سێ کاتژمێر هەوڵی بەردەوامی ئەو هێزانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و کوژاوە.
فەرماندەی ئینتزامی شاری کرماشان بە ئاماژە بە لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە لە لایەن پۆلیسی ناوچەوە، داوای لە خەڵکی و جوتیاران کرد کە بە ئاوردانەوە لە وەرزی گەرما خۆببوێرن لە ئاگرکردنەوە لە زەوی و زار و مێرگەکاندا.
Your Comment