دوو مۆزیسیانی ناسراو بۆ بەشداریی لە کۆنگرەی ناوداران گەیشتنە سنە

سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد لە هاتنی یەکەمین میوانە دەرەوەییەکانی ئەو کۆنگرەیە بە شاری سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش حسێن پەناهی وتی: مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و سەعدوون کاکەیی لە مامۆستایان و هونەرمەندانی لێهاتووی بواری مۆسیقای کوردی لە هەرێمی کوردستان، یەکەمین میوانە دەرەوەییەکانی کۆنگرەی نێونەتەوەیی زانایانی کورد گەیشتنە شاری سنە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاراستەکردنی مۆسیقای کوردی لە لایەن ئەو دوو هونەرمەندە کوردە لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرە، وتیشی: تەواو ئیمکاناتی پێویست بۆ پێشوازی و میوانداری لە میوانانی دەرەوەیی و ناوخۆیی کۆنگرە تەیار کراوە و هەموو هەوڵی ستافی بەڕێوەبەری ئەو کۆنگرەیە دابین کردنی ئیمکانات و کەشی گونجاو بۆ میوانانە.

حسێن پەناهی بە ئاماژە بە بەشداریی زیاتر لە سەد هەواڵنێر و وێنەگری هەواڵی بیانی و ناوخۆیی لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی کورد، ڕایگەیاند: لێکدانەوەی بەرهەم و کاریگەریی ناوچەیی و جیهانی ناوداران و بلیمەتانی کورد و کارخوڵقێنی لە سەردەمی نوێ و ڕۆڵی ناوداران لە گۆڕانکارییە زانستی، فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە تەورەکانی ئەو کۆنگرەیە.

شایانی باسە، کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد بۆ ماوەی سێ رۆژی کاری لە ١١ تا ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی لە شاری سنە بەڕێوە دەچێ و ئەنجومەنی ستراتژیی ئەو کۆنگرەیە پێکهاتووە لە پارێزگاری، ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلان داڕێژی، زانکۆی کوردستان، فەرمانداریی شاری سنە، ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان، ئیدارەی گشتیی ئیتلاعات و میراتی فەرهەنگی، فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان و شارەوانی سنە.

News Code 27152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =