دەبێت ئاسەواری ناوداران بکرێتە ناونیشان بۆ ناساندنی کورد بە جیهان

مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین میرزایی (هەورامی)، توێژەر، شاعێر و نووسەری ناوبەدەری کورد دەڵێت: دەبێت پلانڕێژیەکی وا بکرێت کە بەرهەم و ئاسەوارەکانی ناوداران لە هەموو بەشەکانی زانست، فەرهەنگ، هونەر و ئەدەبیات و.... ببێتە ناونیشان و لۆگۆ بۆ ناساندنی کورد بە جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاجی مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین میرزایی ناسراو بە میرزای هەورامی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری کۆنگرەی ناودارانی کورد، وتی: تەنیا فەخر کردن بە ناودارانی کورد ئەوە نییە کە کۆڕ و کۆبوونەوەیان بۆ بگیردرێت و دەبێت با باشترین شێوە و لەسەر ئوسلووبێکی زانستیانە قەدری بەرهەمەکانی ئەو ناودارانە بگیردرێت و بە جیهان و بەرەی داهاتووی کوردیش بناسرێن.

میرزایی هەورامی بە ئاماژە بەوەی کە بەشێکی زۆری ناودارانی کورد لەبەر بێ بەشی و نەبوونی؛ بە تێکۆشانی تاکەکەسی خۆیان و لە غەریبیدا بە ژیانێکی پڕ لە سەغڵەتی گەیشتوون بەم پلە و پایە و ئێستا ناوبانگی جیهانییان دەرکردووە، جەختی کرد: تەنیا بە کۆنگرەیەک و دوان و چەند کۆڕێک ناتوانین ڕێز لە ناودارای کورد بگرین و هیوادارین ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت.

مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین میرزایی کە خۆی نووسەر و شاعێرێکی گەورەی کوردە پێیوایە کە ڕێزگرتن لەو بلیمەت و ناودارە کوردانەی کە ئێستا خۆیان لە حاڵی حەیات و لەژیاندان کارێکی زۆر باش و پڕبایەخە کە بەڕێوەبەرانی کۆنگرە گرینگیان پێداوە.

ئەوەشی وت کە باشترە لە خولەکانی داهاتووی کۆنگرەی ناودارانی کورد ڕێز لەو ناودار و بلیمەتە کوردانە بگرێت کە لە ژیاندا نەماون و جیهان فەخریان پێوەدەکات و هێشتا زۆر کەس نازانن ئەم مەفاخیرە و گەورەزانایانە کورد بوونە و ئێستا ئەرکی ئێمەیە ئەمانە زیندوو بکەینەوە و لە مێژوو و پێڕستی فەرهەنگی و ئەدەبی و زانستی کورددا ناویان بۆ هەتاهەتایە تۆمار بکەین و بیانکەین بە نمانە بۆ گەنجەکانمان و گەنجینەی فەرهەنگی کوردیان پێبڕازێنینەوە.

ڕاشیگەیاند : پێشنیار و داخوازیمان ئەوەیە کە لە کۆنگرەکانی داهاتوودا هەر وەک ئێستا کاری زانستی باش کراوە پشکی ناساندن و رێزگرتن لە بەرهەمەکانی بلیمەت و زانایانی ئایینی کورد زیاتر لە ئێستا بێت  تاکوو گەنجانی بەرەی داهاتوو، کەسانی وەک شێخی موهاجر، فەخرولعولەما،  عەلامەی دشەیی، شێخ کاکۆزکریا،عەبدولکەریمی چۆڕی مەلای گەورەی بیارە، عەلامەگەلی تەختەیی و....بناسن و لەگەڵ ئاسەوارەکانیاندا ئاشنا بن.

News Code 27147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha