بەقازانجی ئەورووپا و ئەمریکایە بگەڕێنەوە سەر بەرجام

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران و پەیمان شکێنی جۆراوجۆری ئەمریکا و ئەورووپا هەمبەر بە بەرجام، هوشداری دا کە خێراتر پابەندی یاسا و ناوەڕۆکی بەرجام بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت وێرای پیرۆزبایی حەوتەی دەزگای داد و بەرزڕاگرتنی یادی شەهید بێهێشتی، جەختی کرد: ئێران بە دوای شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا نییە، بەڵام مۆڵەتی بەزاندنی سنوورەکانی بە دوژمنانیش نادات.

حەسەن ڕۆحانی وێرای ئاماژە بە سنووربەزاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخۆریی ئەمریکا لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران، ڕایگەیاند: ئەگەر دوژمنێک سنوورەکانی ئێران ببەزێنێ، لە ڕاستیدا ھێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەزاندووە و ئێران وەڵامێکی کوشەندەی دەداتەوە.

سەرۆک کۆمار بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە سیستەمێکی تەواو خۆماڵی و ئێرانی فڕۆکە سیخۆرییەکەی ئەمریکای خستۆتە خوارێ، ڕاشیگەیاند: ئێران لە ڕووی زانست، تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی لە  بەشی سەربازی و ناسەربازیش‌دا گەشەی باشی کردووە.

ناوبراو ئاماژەیشی کردە سیاسەتگەلی دژە ئێرانیی دەوڵەتی ئەمریکا و وتی: لەم ڕۆژانەدا کۆشکی سپی سەری لێ شێواوە و وتە و بوختانی کاربەدەستانی سەرلەبەر ناڕەوا و گاڵتەجاڕانەیە.

ڕۆحانی لە درێژەدا تیشکی خستە سەر پاگەندەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی، وتیشی: ئەگەر ترامپ نیگەرانی دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکییە، ئەی بۆ هەمبەر بە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل کە ئەو ھەموو چەکە ناڤۆکییەی ھەیە، بێدەنگە.

سەرۆک کۆمار ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران لە لایەن تاران بە پێی فەتوای ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ڕاپۆرتی ناوەندەکانی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ناپەیمانی جۆراوجۆری ئەمریکا و ئەورووپای هەمبەر بەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بیر هێنایەوە و هوشداری دا کە پێویستە لایەنەکان خێراتر پابەندی یاسا و ناوەڕۆکی بەرجام بن.

ناوبراو لەوبارەیەوە وێرای نرخاندنی هەنگاوە بەرزەکانی ئێران لە بواری زانست، تەکنۆلۆژیا، پیشەسازی لە کەرتی سەربازی و ناسەربازی و ئیرادەی درێژە و بەردەوامی لەو رێگەیەدا، جەختیشی کرد: ئەمریکییەکان ئامۆژگاری دەکەم کە ئەو رێگەی پێیدا دەڕۆن، رێگەیەکی هەڵەیە و بە هەمان شێوە بە ئەورووپییەکانیش ڕادەگەیێنم کە دەستەوەستانی ئێوەش هەمبەر بە بەرجام هەڵە بووە و هەر دوو لا دەبێ بگەڕێنەوە سەر بەڵێن و پەیمانتان.

ڕاشیگەیاند: ئەوە بە قازانجی خۆتان، ئێمە، ناوچە، یاسا و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و سیستەمی پێشگری لە پەرەسەندنە و کورتترین رێگەیە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیی هاوبەش.

News Code 27125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =