بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی توویتەریدا بە دووبارە بڵاوکردنەوەی وتارێکی ساڵی ۲۰۱۷ی جان بۆڵتۆن و سێناریۆی شەڕخوازی بۆ چلۆنایەتی کشانەوە لە بەرجام، نووسی: دەتانەوێت بزانن بۆچی هەندێ کەس بە ڕابردوویەکی ئاشکرا و سەلمێندراو لە وەڕەز بوونی دیپلۆماسی، چۆن لەناکاودا حەز لە گفتوگۆ دەکەن.
لە کۆتایشدا دەڵێت: ئەم وتارەی جان بۆڵتۆن لە ساڵی ۲۰۱۷ بۆ لەباربردنی بەرجام بخوێننەوە. ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی چۆڵ نەکرد، تیمی ب، ویلایەتە یەکگرتووەکانی کشاندەوە و پیلانی شەڕ دادەڕێژێت.
بۆچوونی ئێوە