لەدایکبوونی منداڵ لە گەردووندا مومکین دەبێت

تاقیکردنەوەیەکی نوێ نیشان دەدات مایکرۆگرانێش کاریگەریی لە سەر جۆری سپێرمی فرێزکراوە نییە و بەوجۆرە دەکرێت لە داهاتوودا بانکێکی سپێرم لە گەردووندا بکرێتەوە و منداڵان لە گەردووندا لە دایک بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنت، بەڵگەگەلی زانستی نیشان دەدەن کە سپێرمی مرۆڤ دەتوانێ لە گەردوون و بە بێ ڕاکەشی زەوی زیندوو بمێنێت.

توێژینەوەیەکی سەرەتایی نمونەگەلێکی سپێرمی فرێزکراوەی خستە کەشی مایکرۆگرانێشی و ئەنجامی ئەو تاقیکاییە نیتشانی دا کە سپێرمەکان هیچ جیاوازییەکیان لە گەڵ نمونەی زەوینیی لا ساز نەبوو. ئەو توێژینەوەیە نیشان دەدا کە لە داهاتوودا دەکرێت بانکێکی سپێرمی لە گردووندا بکرێتەوە.

مونسترا بوادا لە ناوەندی Dexeus Women's Health ی ئێسپانیا کە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی لە نەمسا ئاراستە کرد، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: هەندێک لە توێژینەوەکان باس لە کەمبوونەوەی بەرچاوی جموجۆڵی سپێرمی مرۆیی لە گەردوون دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ ياپۆرتێک سەبارەت بە کاریگەریی مایکرۆگرانێش لە سەر سپێرمە فرێزکراوەکان نەبینراوە. کەواتە دەکرێت لە زەوییەوە ڕەوانەی گەردوون بکرێن.

هەڵبەت نمونەی سپێرمی فرێزکراوە هێشتا ڕەوانەی گەردوون نەکراوە، بەڵکوو ئەو سپێرمانە لە فرۆکەیەکی ئائێرۆباتیکدا دانراون کە لە ماوەیەکی کورتدا دۆخی مایکرۆگرانێشیی هاوتاسازی کردووە و لە هەر هاوتاسازییەکدا نمونەکان بۆ ماوەی ٨ چرکە لە دۆخێکی هاوشێوەی گەردووندا لێک دراونەتەوە.

ئەنجامی توێژنیەوەکان نیشان دەدەن کە لە کەشی گەردوونیدا هیچ گۆرانێکی بەرچاو لە خەستی، جموجۆڵ یان DNAیەک لە سپێرمەکاندا نابیندرێ و مایکرۆگرانێش بە پێچەوانەی پەرەنگی تیشکی گەردوونی کاریگەریی نگاتیڤی لە سەر سپێرمەکان نیشان نەداوە.

بەو پێیە بوادا لای وایە دەکرێت سپێرمەکان لە بانکی دەرەوەی زەوی خەزێنە بکرێن و ئەو هەنگاوە لە داهاتوودا دەسکەوتی گرینگی دەبێ و دەتوانێ هەلێک بێت بۆ لە دایکبوونی منداڵان لە گەردوون.

News Code 27111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =