بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی توییتەریدا نووسی: چین سەدا ٩١ و ژاپۆن سەدا ٦٢ ی نەوتی خۆیان لە تەنگەڵانی هورموز دابین دەکەن و زۆربەی وڵاتانی تر هەروەها.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم بارەوە نووسی: کەواتە، بۆچی بۆ ساڵانی دوور و درێژ لە هێڵی پاپۆڕوانی وڵاتانی تر لە باتی هیچ، پارێزەری بکەین؟ هەموو ئەو وڵاتانە ئەبێ خۆیان لە پاپۆڕەکانی خۆیان لە ئەو ڕێگا مەترسیدارە پارێزەری بکەن.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە پێویستمان نییە ئەوێ بین؛ چونکوو بە مەودای زۆرەوە بووینەتە گەورەترین دابینکەری وزەی جیهان. داخوازی ئەمریکا لە ئێران زۆر سادەیە: نە چەکی ناڤۆکی و نە پاڵپشتی زیاتر لە تیرۆریزم.
Your Comment